مه‌سرور بارزانی و مالیكی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقیان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقیان تاووتوێ كرد، جه‌ختیشیان كرده‌وه كه "كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت".
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/22، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا كرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی گشتیی عێراق دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌وڵ و گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدراڵ تاووتوێ كرا".
راشگه‌یه‌ندراوه كه "له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان".
PM:03:15:22/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت