پڕۆژه‌ی رووناكی هۆشداری ده‌داته هاوڵاتییان
وێستگه‌نیوز -
پڕۆژه‌ی رووناكی هۆشداری ده‌داته هاوڵاتییان كه به‌شێكی زۆریان له وه‌رزی زستاندا پاڵپشتی حكومییان كۆتایی دێت و پێویسته ئاستی به‌كارهێنانی ئه‌و وزه‌یه كه‌م بكه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: "له زستاندا به‌كارهێنانی كاره‌با به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 20 زیاد ده‌كات.
پڕۆژه‌ی رووناكی كه تایبه‌ته به پێدانی كاره‌بای 24 كاتژمێری له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاندووه كه "زۆربه‌ی به‌شداربووانی پڕۆژه‌كه له وه‌رزی زستاندا پاڵپشتی حكومییان كۆتایی دێت، ئه‌وه‌ش دوای كۆتایی هاتنی سێ مانگ به‌شداربوون له پڕۆژه‌كه".
به‌پێی پڕۆژه‌كه، به‌شداربووان بۆ سێ مانگی یه‌كه‌می به‌شداربوونیان داشكاندنیان بۆ ده‌كرێت به‌رێژه‌ی 50% و 25% و 15%، دواتر به‌پێی نرخی راسته‌قینه‌ی پڕۆژه‌كه پاره‌یان لێوه‌ده‌گیرێت.
رووناكی ده‌ڵێت: "به‌كارهێنانی كاره‌با له زستاندا به‌راورد به وه‌رزه‌كانی دیكه، به‌ڕێژه‌ی له 20% به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌هۆی كارپێكردنی زۆری ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه و بۆیله‌ره‌وه".
پڕۆژه‌ی رووناكی هۆشداری ده‌دات و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته هاوڵاتییان ده‌ست به‌به‌كارهێنانی ئه‌و وزه‌یه‌وه بگرن. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه هه‌فته‌ی رابردوو پڕۆژه‌كه گرێبه‌ستی كاركردنی له‌گه‌ڵ موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ كارپێكردنی موه‌لیده‌كانیان له‌كاتی كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی، هه‌ڵوه‌شانده‌وه،
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاره‌بای 24 كاتژمێری گه‌یه‌نراوه‌ته نزیكه‌ی 4.5 ملیۆن هاوڵاتی، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 70%ـی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی رووناكیدا.
بڕیاره تا كۆتایی ساڵی 2026 پڕۆژه‌ی ڕووناكی كاره‌بای 24 كاتژمێری هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
PM:01:39:22/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت