نوری مالیکی سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

راوێژکارێکی نوری مالیکی رایدەگەیەنێت، سبەی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەگاتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان کۆدەبێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی 21ی تشرینی دووەمی 2025، هیشام روکابی، راوێژکاری نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە، "بڕیارە سبەی شەممە 22ی تشرینی دووەمی 2025 بەیانی، نوری مالیکی بگاتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆببێتەوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق".

راوێژکارەکەی مالیکی دەڵێت، "چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچێوەی ئەو پرسەدا باس لە سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان، کۆمار و سەرۆک وەزیران بکرێت".


PM:07:16:21/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت