بکوژی گەنجە کوژراوەکەی عەلوەی سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی رووداوەکەی شەوی ڕابردووی عەلوەی سلێمانی راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "شەوی 20ی تشرینی دووەمی 2025، دوای دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە ڕێگای نێوان کەلار - سلێمانی و بەگەیشتنیان بەعەلوەی سلێمانی، دووبارە گرژی دەکەوێتە نێوانیان، یەکێک لەشۆفێرەکان بە (دەرنەفیز) هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری
و بەسەختی برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا".
ئاماژە بەوەکراوە، "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ لەسەر رووداوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەستپێکرد، تۆمەتباری رووداوەکە خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەرتی ئاسایشی سلێمانی کرد".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی 406 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە".
PM:05:51:21/11/2025
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت