به‌كر علی: له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 6500 كه‌س له هه‌رێم روویان له ئه‌وروپا كردووه
وێستگه‌نیوز، ئەمیر حەسەن –
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌كر علی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی په‌نابه‌ره‌گه‌ڕاوه‌كانی ئه‌وروپا له‌هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه:
ـ ئه‌مڕۆ ته‌رمی محه‌مه‌د حه‌سه‌ن گه‌نجێكی دیكه‌ی شاری رانیه گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی نیشتمان.
ـ گه‌نجان به‌هۆی بێكاری ئه‌م وڵاته به‌جێده‌هێڵن.
ـ زیاتر له 80 گه‌نج ئێستا له زیندانه‌كانی تونس و لیبیادا زیندانی كراون و چاوه‌ڕوانی ئازادبوون ده‌كه‌ن.
ـ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 6500 كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه كۆچیان كردووه بۆ ئه‌وروپا.
ـ ته‌نیا له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین 1500 گه‌نج كۆچیان كردووه.
ـ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 9 كه‌س بێ سه‌روشوێنن كه خه‌ڵكی سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕینن.
ـ بێ كاری و نادادی واده‌كه‌ن گه‌نجانی سنوووره‌كه‌م رابكه‌ن له‌ده‌ست نیشتمان و به‌دوای ژیانێكی شایسته‌دا ده‌گه‌ڕێن.
ـ داواكارم حكومه‌ت كار بكات بۆئه‌وه‌ی چیتر گه‌نجان نه‌بنه خۆراكی قرشه‌كانی ده‌ریا.
ـ به‌پێی داتاكان رێژه‌ی كۆچ له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌گاته سه‌دا 30.
ـ ئه‌مساڵ چوار گه‌نجی سنوره‌كه بۆنه‌ته قوربانی، دووانیان ته‌رمه‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه سنوره‌كه و دووانه‌كه‌ی تریش چاوه‌ڕوانین بگه‌ڕێندرێنه‌وه كوردستان.
ـ ئێمه له‌گه‌ڵ ته‌واوی باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كان په‌یوه‌ندیمان هه‌یه.
ـ 9 گه‌نجی كورد ماوه‌ی شه‌ش مانگه له‌وڵاتی بولغگاریا له زیندانن. 7 كه‌سیان خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕینن و دووانه‌كه‌ی تر خه‌ڵكی پارێزگای ده‌هۆكن.
ـ 2كه‌سی تریشمان له وڵاتی مالیزیان.
ـ زیاتر له 300 هاوڵاتی هه‌رێم له‌نێوان تونس و لیبیا له‌چاوه‌ڕوانی په‌رینه‌وه‌ن بۆوڵاتی ئیتاڵیا.
ـ خێزانێكی سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ماوه‌ی ساڵێكه له‌وڵاتی ئه‌رمینا ده‌ستگیركراون و له‌زینداندان.
ـ بانده مافیاكان ڕۆڵه‌كانی ئێمه ده‌كه‌نه قوربانی و داوای پاره ده‌كه‌ن له گه‌نجان
ـ داوا له كه‌سوكاری گه‌نجان ده‌كه‌ین ئاگاداری ڕوڵه‌كانیان بكه‌ن نه‌كه‌ونه ده‌ستی ئه‌و باندانه.
PM:12:36:21/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت