له عه‌لوه‌ی سلێمانی گه‌نجێكی كه‌لار له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كییه‌وه كوژرا
وێستگه‌نیوز –
له عه‌لوه‌ی سه‌وزه و میوه‌ی شاری سلێمانی دوو گه‌نج ده‌بێته شه‌ڕیان، یه‌كێكان ئه‌وی تر و ده‌كوژێت، هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ش هاوڕێی یه‌كتر بوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، له لێدوانێكدا وتی: "نازانین شه‌ڕه‌كه‌یان له‌سه‌ر چی بووه، به‌ڵام یه‌كێكیان ئه‌وی تری به ده‌ڕنه‌فیز كوشتووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كوژراوه‌كه سه‌ره‌تا به سه‌ختی بریندار كراوه، به‌ڵام تا گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ست داوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه رووداوه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له عه‌لوه‌ی هوانه بووه، "بكوژ ناسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ده‌ستگیر نه‌كراوه
ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه ناوی هێرش محه‌مه‌د كه‌ریمه و دانیشتووی كه‌لاره و له بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدایه و ئه‌مڕۆ له شاری كه‌لار پرسه‌ی بۆ داده‌نرێت.
AM:11:47:21/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت