قوباد تاڵەبانی: یەکێتی رانەهاتووە بەسەردانەواندن
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵەبانی له رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی له به كۆڵدان و سه‌ردانه‌واندن رانه‌هاتووه.
له په‌یامێكی كورتدا كه له فه‌یسبووكه‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، قوباد تاڵەبانی نووسیویه‌تی: "رێبازێك كه به خوێنی گه‌ش و پیرۆزی 27 هه‌زار شه‌هید نه‌خشێندرابێت، به مانای وشه رێبازی گه‌ل و خاكی كوردستانه".
ده‌شڵێت: "هه‌ربۆیه یه‌كێتی كه دڵۆپ دڵۆپ خوێنی شه‌هیدان به ده‌ماره‌كانیدا ده‌گه‌ڕێت، رانه‌هاتووه به كۆڵدان و سه‌ردانه‌واندن و سه‌ركه‌وتن له چاره‌نووسیدا نووسراوه".
قوباد تاڵەبانی رایگه‌یاندووه كه "له رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیدا په‌یمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ خوێنی شه‌هیده‌كانمان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزیان كه رێگاكه‌یان به‌رناده‌ین و یه‌كێتی بۆ هه‌میشه له به‌ره‌ی داكۆكیكردن له خه‌ڵك و پاراستنی خاكی كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه".
AM:10:49:21/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت