كۆماندۆی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی سوپای عێراق له چه‌می رۆخانه ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجام دا
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان رایگه‌یاند كه كاتژمێر 4:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2025 به پشت به‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیوای 87ی مغاویری سه‌ر به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سه‌ڵاحه‌ددینی سوپای عیراق، ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان بۆ (چه‌می رۆخانه) له سنوری قه‌زای داقوقی باشووری پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجام دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستاندا هاتووه كه "كوڕانی كۆماندۆ له به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه كێوماڵی پانتاییه‌كی به‌رفراوانی (چه‌می رۆخانه) و ده‌ورووبه‌ریان كرد و شوێنی (8) مۆڵگه و حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان دۆزرایه‌وه و سه‌رجه‌میان له ناوبران".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "هاوكات ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی گروپه تیرۆریستییه‌كان و ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی په‌یوه‌ندیكردندا گیرا و شوێنی مانه‌وه‌ی تیرۆریستانیش خاپووركرا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هاوكات ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر پلانی بۆ دانرابوو وه‌ك خۆی به‌ده‌ست هات".
PM:09:30:20/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت