هۆشیار زێباری: یەكێتی داواكارییەكى پارتی رەتكردووەتەوە
وێستگهنیوز –
ئەندامێكی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشكرای كردووە، داوایان لە یەکێتی کردووە لە هەندێک لە ناوچەکان بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن، بەڵام داواکەیان رەتکراوەتەوە.
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی رووداو رایگەیاند، "بەر لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق دەستپێشخەرییەکمان هەبوو و داوامان لە لایەنەکانی دیکە و یەکێتی كرد، لانیکەم با لە هەندێک شوێن پێکەوە بە یەک لیست دابەزین، بەڵام وەڵامێکی ئەوتۆیان نەبوو".
وتیشی، "لە ئەگەری کارانەکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە دەبێ لە رێگە چارەیەک بگەڕێین، لە هەموو چارەسەرەکان گونجاوتر لەوانەیە هەرڵبژاردنێکی پێشوەختە بێت".
باسی لەوەشكردووە، "دانوستاندنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستیان پێکردووە و چوارچێوەی هاوئاهەنگی دوو لیژنەیان پێکهێناوە، لیژنەیەک دانوستاندن لەگەڵ کورد و سوننە دەکات، لیژنەیەکیش فۆرمی بەربژێرەکان وەردەگرێت بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت".
PM:03:33:20/11/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت