بافڵ تاڵەبانی: کار دەکەین بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە سەرچاوەکەی پێکەوەیی و خزمەتکردنی خەڵک بێت
وێستگهنیوز –
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە گەشبینی و پەرۆشییەوە کار دەکەین بۆ یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە سەرچاوەکەی بنەمای دەستوور و پێکەوەیی و خزمەتکردنی خەڵک بێت.
نووسینگەكەی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حەسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق کرد.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لە دیدارەكەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەسان، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و بافڵ تاڵەبانی سەرکەوتنی پرۆسەکەی بە هاندەرێکی باشتر زانی بۆ پێشخستنی پرۆسەی دیموکراسی و پاراستنی سەقامگیریی عیراق.
ئاماژەشیكرد، پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق خرایەبەر باس و بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، "بە گەشبینی و پەرۆشییەوە کار دەکەین بۆ یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە سەرچاوەکەی بنەمای دەستوور و پێکەوەیی و خزمەتکردنی خەڵک بێت".
PM:01:36:20/11/2025
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت