وەزیری سامانە سروشتییەكان: زیاتر لە 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردە كراوە


وێستگه‌نیوز –

وەزیری كارەبا و سامانە سروشتییەكان ئاشكرای دەكات، رۆژانە زياتر له 200 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە دەکرێت
و تائێستا زیاتر لە 10 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە كراوە.

كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و سامانە سروشتییەكان لە دیدارێكدا لەگەڵ رووداو رایگەیاند، بەپێی ئەو رێكەوتنەی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فيدراڵی عێراق لە (27)ی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ كراوە رۆژانە 200- 210 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە دەکرێت و 50 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی تەرخان دەکرێت.

ئاماژەی كردووە، "رێكەوتنەکە تەنیا بۆ سێ مانگ نییە، چوونکە یاسای بوودجە سێ ساڵ بووە و تا كۆتایی ئەمساڵ ئاماژەی پێ دراوە، ئەگەر یاسای بوودجە بۆ ساڵی داهاتوو ئامادە نەكرا، بەپێی مانگی 12 مامەڵە دەكرێت، واتە تا یاسای بودجە بۆ ساڵی داهاتوو ئامادە دەكرێت، پرۆسەکە وەک خۆی بەردەوام دەبێت".

دەشڵێت "تا رۆژی (19)ی تشرینی دووەمی 2025 بڕی 10 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمى كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە كراوە".


AM:09:44:20/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو