فوئاد حسێن: هه‌ندێك لایه‌ن فشار له كۆمسیۆن ده‌كه‌ن بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌ندێك لایه‌ن فشار له كۆمسیۆن ده‌كه‌ن بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی مانگه‌كانی 9 و 10 بێ كێشه ده‌نێرێت.
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بۆ كوردستان24، وتی: "ئاگادارین كه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له به‌غدا هه‌وڵیان دابوو فشار له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌نگدان ده‌ستكاری بكرێت، به تایبه‌تی كورسیی كۆتاكان".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئێمه وه‌ك پارتی به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ناكه‌ین ده‌ستكاری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بكرێت، به تایبه‌ت كورسیی كۆتاكان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پارتی پابه‌نده به یاسا و ڕێنماییه‌كان، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاری نایاسایی قبوڵ ناكات".
وتیشی: "ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، بۆ مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابیه‌نی نوێی حكوومه‌تی وڵاته‌كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه، پارتیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رگای كراوه‌یه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان".
فوئاد حسێن باسی له‌وه‌شكرد كه "ئه‌گه‌ر ئێمه چه‌ندی یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگ بین له به‌غدا، به‌هێزتر ده‌بین، به‌ڵام پێویسته له نێوخۆی كوردستانیش به هه‌مان شێوه بین. ئه‌گه‌ر كورد له به‌غدا یهكههڵوسێت بێت، ده‌بینه هێزێكی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ر".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، باسی له كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "به‌شێكی ئه‌م كێشه‌یه هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆ دروستیان كرد و چوون له دادگای فیدراڵی سكاڵایان تۆمار كرد، به‌ڵام بۆ ساڵی داهاتوو ئێمه جه‌خت له پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی ده‌كه‌ینه‌وه.
راشیگه‌یاند كه "هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غدا مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كات، هه‌روه‌ها مووچه‌ی مانگی 10ـش بێ كێشه ده‌نێردرێت".
PM:10:53:19/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت