دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز –
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، لهچالاكییهكدا له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمدا هاتووه كه "له ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری پێشوه‌خته و چاودێری ورد و به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له‌ڕۆژی 2025/11/19 له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین توانیان دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی 10 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستاڵ".
راشیگه‌یاند كه له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌مادده‌ی 25 له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئهقڵییهكان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه لهدۆسییهكانیان به‌رده‌وامه.
PM:10:12:19/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت