ره‌وتی هه‌ڵوێست: له به‌غدا، رێكاری یاسایی و په‌رله‌مانیمان ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی
وێستگه‌نیوز –
ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی موچه‌ی خانه‌نشینی به‌بیانوی پڕنه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری من، یاساشكێنیه، ده‌شڵێت: "له به‌غدا، رێكاری یاسایی و په‌رله‌مانیمان ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی موچه‌ی خانه‌نشینی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه به‌بیانوی پڕنه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری من یاسا شكێنیه‌كی ڕونه".
ده‌شڵێت: "له ده‌ستپێكی كاری فراكسیۆنی هه‌ڵوێست له به‌غدا، رێككاری یاسایی و په‌رله‌مانیمان ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، به‌سیفه‌تی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت (ماوه به‌سه‌رچوو) و وه‌زیری دارایی".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند كه "سه‌رجه‌م ئه‌و خانه‌نشین و وارسانه‌ی كه تا ئێستا فۆڕمی هه‌ژماری منیان پڕ نه‌كردۆته‌وه، له كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول، مووچه‌كانیان راده‌گیرێت تا ئه‌و كاته‌ی فۆڕمی هه‌ژماری من پڕ ده‌كه‌نه‌وه".
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه كارتی بانكه‌كانیان ته‌واو بووه و تا ئێستا كارته‌كانیان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه، سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانیان، چونكه مووچه‌ی مانگی (10) یان له ڕێگای پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بۆ خه‌رج ده‌كرێت".
هۆشداریشی دا له‌وه‌ی "هه‌ر فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشین و مووچه‌خۆرێكی هه‌رێمی كوردستان تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌ژماری بانكی نه‌بێت و خۆی له‌پرۆژه‌ی هه‌ژماری من تۆمار نه‌كردبێت له به‌غداوه مووچه‌كه‌ی ڕاده‌گیرێت و له‌هه‌رێم خه‌رج ناكرێت".
PM:08:13:19/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت