عه‌زیز ئه‌حمه‌د: ئاماده‌ین هاوكاری عێراق بكه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی كاره‌بای 24 كاتژمێری
وێستگه‌نیوز -
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئاماده‌ن هاوكاری عێراق بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی كاره‌بای 24 كاتژمێری، ده‌شڵێت: "نامانه‌وێت چیتر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌كو بارمته مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه عه‌زیز ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی مێپس وتی: "ئێمه له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ شیلان خان سه‌رپه‌رشتی تیمێكی جێبه‌جێكاریی پرۆژه نایابه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه ئێستا له 200 كه‌س پێكهاتووه".
وتیشی: "ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگین له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ یارمه‌تیدانیان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی كاره‌بای 24 كاتژمێری كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتووبووه له دابینكردنی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پرۆگرامی دووه‌ممان به بانككرنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانه بۆ ئه‌وه‌ی پاره هه‌بێت و قه‌رز وه‌ربگیرێت و بازرگانییه‌كان به جوانی و رێكوپێكی به‌ڕێوه‌بچن و ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش پاڵپشتی ئه‌و قه‌رزانه بكات كه له بانك وه‌رده‌گیرێن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سیسته‌می دابینكردنی كاره‌با كۆن بوو و كاره‌كان دیجیتاڵی نه‌بوون و موه‌لیده‌ی گاز قه‌ره‌بووی كه‌می كاره‌بای ده‌كرده‌وه، ساڵانه 1.4 ملیار دۆلار زیانی ده‌بوو كه ده‌كرێت ئه‌م پاره‌یه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت بۆیه ڕێگه‌یه‌كی گونجاومان دۆزییه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌مه و هه‌رێمی كوردستان كه له 20 ساڵی رابردوودا نه‌یتوانی بوو ئه‌م كاره بكات، به‌ڵام به پرۆژه‌ی ڕووناكی جێبه‌جێكرا".
هاوكات عه‌زیز ئه‌حمه‌د له باره‌ی پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من"ه‌وه باسی له‌وه كرد كه توانیویانه زیاتر له ملیۆنێك ئه‌كاونتی بانكی بۆ كوردستانیان بكه‌نه‌وه "له كه‌رتی گشتییه‌وه ده‌ستمان پێكرد و زیاتر له ملیۆنێك و 200 هه‌زار مووچه‌خۆرمان هه‌یه و 700 ملیۆن دۆلار تێچووی پرۆسه‌ی پێدانی مووچه بوو، به‌ر له پرۆسه‌ی به دیجیتاڵیكردن".
ده‌شڵێت: "ئێستا یه‌ك ملیۆن كه‌س له 100 شوێن ده‌توانن مووچه‌كانیان ڕابكێشن، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م ژماره‌یه بۆ هه‌زار شوێن زیاد بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئاسانتر ده‌ستیان به مووچه‌كانیان بگات".
عه‌زیز ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند كه "ده‌مانه‌وێت وابكه‌ین كه مووچه‌خۆری هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر شوێنێك بێت بتوانێت مووچه‌ی خۆی وه‌ربگرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بتوانێت وه‌ك بارمته مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات بۆ گه‌یشتن به مه‌رامی سیاسی خۆی. زیاتر له 550 هه‌زار كه‌س له ڕێگه‌ی دیجیتالییه‌وه مووچه‌یان وه‌رگرتووه و زیاتر له 500 ئامێری ATM دانراوه" .
PM:05:36:19/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت