وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم هۆشداری ده‌داته فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینان
وێستگه‌نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌داته فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و رایده‌گه‌یه‌نێت كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ خۆیان له هه‌ژماری من تۆمار نه‌كه‌ن، مووچه‌كانیان راده‌گیرێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ئاگاداری سه‌رجه‌م خانه‌نشینان ده‌كاته‌وه.
له ئاگادارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه كه:
1- سه‌رجه‌م ئه‌و خانه‌نشین و وارسانه‌ی كه تا ئێستا فۆڕمی هه‌ژماری منیان پڕ نه‌كردۆته‌وه، له كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول ، مووچه‌كانیان ڕاده‌گیرێت تا ئه‌و كاته‌ی فۆڕمی هه‌ژماری من پڕ ده‌كه‌نه‌وه.
2- ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه كارتی بانكه‌كانیان ته‌واو بووه و تا ئێستا كارته‌كانیان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه، سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانیان، چونكه مووچه‌ی مانگی (10) یان له ڕێگای پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
3- تائێستا نزیكه‌ی له (90% )ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی و سه‌ربازی و خانه‌نشینان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خۆیان له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من تۆمار كردووه، ئه‌وانه‌شی كه‌ماون و خۆیان تۆمار نه‌كردووه، به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ هه‌ر فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشین و مووچه‌خۆرێكی هه‌رێمی كوردستان تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌ژماری بانكی نه‌بێت و خۆی له‌پرۆژه‌ی هه‌ژماری من تۆمار نه‌كردبێت له به‌غداوه مووچه‌كه‌ی ڕاده‌گیرێت و له‌هه‌رێم خه‌رج ناكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه له‌دوای سه‌ری ساڵه‌وه دابه‌شكردنی مووچه به‌شێوه‌ی كاش نامێنێت و به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆی خۆیانه.
PM:04:25:19/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت