عوسمان بایدەمیر: یەکگرتنی کورد بناغەی ئازادی کوردستانە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2025، عوسمان بایدەمیر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا لە کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک رایگەیاند، "بە دڵ و بە گیان سوپاسی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی دەکەم کە نەمردم و ئەم تابلۆیە برایەتییەی نیشانداینەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمڕۆ کورد دەزانێت دەرد و دەرمانی چییە، یەکگرتنی کورد بناغەی ئازادی کوردستانە".
بایدەمیر وتی، "مەسعود بارزانی رۆڵێکی گەورەی هەبوو بۆ ئاشتی و تەبایی لە رۆژئاوای کوردستان".
وتیشی، "کورد هەمیشە داوای ئاشتی کردووە بۆ گەلانی ناوچەکە، چونکە تەبایی و پێکەوەیی کورد لە سەروو هەموو شتێکەوەیە".
راشیگەیاند، "ئاواتە خوازین پرۆسەی ئاشتی بگاتە کەنارێکی ئارام و شەڕ کۆتایی بێت".
AM:10:58:19/11/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت