پارتی: له ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه هه‌ڵوێستی جدیمان ده‌بێت
وێستگه‌نیوز –
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه دەستوەردان و گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بە هیچ شێوەیەك قبووڵکراو نین، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی "له ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه هه‌ڵوێستی جدیمان ده‌بێت".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له ڕێكه‌وتی (11ی 11ی 2025) له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دیموكراسیانه و ئازادانه و به ڕێكوپێكی و شه‌فافانه ئه‌نجامدرا و، لیست و قه‌واره سیاسییه‌كان و كاندیدی كۆتاكان به‌گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كان و ڕێنماییه‌كان به‌شدارییان كرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوای ئه‌نجامدانی رێكاره یاساییه‌كان ئه‌نجامی كۆتایی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راگه‌یاند.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ده‌ڵێت: "ئێستاش لێره و له‌وێ گوێبیست ده‌بین كه هه‌واڵێك هه‌یه بۆ ده‌ستوه‌ردان له ئاكامی هه‌ڵبژاردن، به‌تایبه‌تی كۆتاكان و گۆڕینی ئاكام و ئه‌نجامه‌كان!".
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت كه "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردان و گۆڕینی ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به گشتی و كۆتاكان به‌تایبه‌تی قبوڵكراو نییه و، به هێڵی سووری داده‌نێین".
هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی "له ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردان و گۆڕانكاری له ئه‌نجامه ڕاگه‌یاندراوه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵوێستی سیاسی جدیمان ده‌بێت".
PM:10:56:18/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت