"ناكۆكیی پارتی و یه‌كێتی بووه‌هۆی له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌نگ و كورسی له ناوچه كوردستانییه‌كان"
وێستگه‌نیوز –
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌نگی هێزه چه‌كداره‌كان له ده‌نگدانی تایبه‌تدا، نوێنه‌ری پشتیوانیلێكراومان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا.
*هه‌ڵبژاردن بۆ ئێمه له دۆخێكی سه‌ختدابوو به‌هۆی یاسای ناڕه‌وای هه‌ڵبژاردن.
*جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای حزبه سیاسیه‌كان و دیارده ناشیرینه‌كان، له‌م خوله‌دا بره‌وی پێدرا.
*دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به دارایی و كه‌س و ده‌زگاوه خرانه خزمه‌تی حزبه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی نێو حكومه‌ت.
*دیاریكردنی كاندید له‌سه‌ر بنه‌مای ئینتیما بۆ خێڵ، برهودانهوهیه به‌سیستمی خێڵایه‌تی و بووه هۆكاری دروستكرنی ململانێی نێو عه‌شیره‌ته‌كان ومه‌ترسی له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
*هه‌ندێك لایه‌ن له بانگه‌شه‌دا ئاینی وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی ریكلام به‌كار ده‌هێنا.
*لایه‌نێكی تری زه‌ق و ناشیرینی ده‌سه‌ڵاتداران، سوود وه‌رگرتن بوو له خراپی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان بۆ كڕینی ده‌نگه‌كانیان.
*ناكۆكیی پارتی و یه‌كێتی بووه‌هۆی له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌نگ و كورسی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
*حزبه‌كانی خاوه‌ن كورسی له په‌رله‌مانی كوردستان، یان ڕێكه‌ون بۆ كۆبوونه‌وه یان كاربۆ هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستانه:
==================
له‌ڕێكه‌وتی ١٨ی نۆڤێمبه‌ری ٢٠٢٥دا به ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له شه‌هیدانی حزبمان و گه‌له‌كه‌مان،كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به مه‌به‌ستی تاوتوكردنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،كه له٢٠٢٥/١١/١١ دا ئه‌نجامدرا،كۆبونه‌وه‌ی خۆی به‌ئاماده‌بوونی هه‌موو ئه‌ندامانی گرێدا.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ڕێزوسوپاسی بۆ هه‌موو هاوڕێیان، له‌كادیرو ئه‌ندامان و دۆستان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی دێرین و ئه‌و لایه‌نه سیاسی وڕێكخراوانه تۆماركرد كه به‌ده‌نگ داوای حزبمانه‌وه هاتن و پشتیوانیان بۆ كاندیدای پشتیوانیلێكراوی حزبمانیان كرد.
ئه‌گه‌رچی نوێنه‌ری پشتیوانیلێكراومان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا،له‌ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ده‌نگی هێزه چه‌كداره‌كان له ده‌نگدانی تایبه‌تدا، به‌ڵام كاری ده‌سته‌جه‌معی هاوڕێیان و دۆستانمان، ئه‌زموونێكی نوێی بۆ حزبمان دروستكرد، كه ئێمه له‌زیاتر ڕێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانمان، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشبردنی زیاترمان بۆ دروستده‌كات
هه‌ڵبژاردن بۆ ئێمه له دۆخێكی سه‌ختدابوو، به‌هۆی یاسای ناڕه‌وای هه‌ڵبژاردن و كاره‌كانی كۆمسیۆن كه به‌شێوه‌یه‌ك بوو له‌خزمه‌ت ژماره‌یه‌ك له قه‌واره‌سیاسیه‌كان و تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری نوێنه‌ری قه‌واره‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نانه.
جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای حزبه سیاسیه‌كان ودیارده ناشیرینه‌كانی تری به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و دیموكراسییانه، له‌م خوله‌دا بره‌وی پێدرا.
خستنه خزمه‌تی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به دارایی و كه‌س و ده‌زگاوه بۆ خزمه‌تی حزبه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی نێو حكومه‌ت، ودیاریكردنی كاندید له‌سه‌ر بنه‌مای ئینتیما بۆ خێڵ ، برهودانهوهیه به‌سیستمی خێڵایه‌تی ،كه بووه هۆكاری دروستكرنی ململانێی نێو عه‌شیره‌ته‌كان ومه‌ترسی له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست كردووه.
هه‌ندێك لایه‌نی تر له بانگه‌شه‌دا ئاینی وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی ڕیكلام به‌كار ده‌هێنا.
لایه‌نێكی تری زه‌ق و ناشیرینی ده‌سه‌ڵاتداران ،سوود وه‌رگرتن بوو له خراپی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و به‌ئه‌نقه‌ست دواخستنی مافه دارایی و ئابورییه‌كانیان،له‌موچه و گرانی وهه‌ژاری بۆ كڕینی ده‌نگه‌كانیان به نزمترین نرخ، كه ئه‌مكاره شكاندنی شكۆی هاووڵاتیه،و پێویسته ڕێگری لێبكرێت و شه‌رمه‌زار بكرێت.
لایه‌نێكی تری خراپی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ڕێك نه‌كه‌وتنی كوردستانیان بوو له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له‌وباره‌یه‌وه حزبمان له (كۆمیته‌ی ناوه‌ندی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ئه‌وناوچانه) هه‌وڵی زۆریاندا بۆ ئه‌و یه‌ك لیستییه ، ئۆباڵی ئه‌م په‌رته‌وازییه ده‌ره‌ئه‌نجامی ناكۆكییه‌كانی هه‌ردوو حزبی (پارتی و یه‌كێتی)یه،كه له به‌رده‌وامی ململانێكانییان، له‌ناوخۆی هه‌رێم و دواخستنی كاری په‌رله‌مان وپێكنههێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، ئاوی كرده ئاشی په‌رته‌وازه‌یی و له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له(ده‌نگ وكورسی) كوردستانیان، كه‌كاریگه‌ری ده‌بێت له نێوخۆی كار‌و به‌رهه‌می كوردستانی له‌نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا.
له‌به‌ر ڕۆشنایی ،ئهوههڵسهنگاندن لێكدانه‌وه‌یه‌ی سه‌ره‌وه كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌كاته‌وه:
+ به‌پێویست زانرا كه‌له نێو خۆی حزبدا وله ،هه‌موو لیژنه حزبییه‌كاندا، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كار‌و چالاكی و ئه‌ركه‌كه‌نیان بكه‌ن،له هه‌موو لایه‌نه‌كانییه‌وه،ڕێز له‌هاوڕێیانی چالاك بگرن و لێپرسینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مه‌كان بكه‌ن.
+ تایبه‌تمه‌ندی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كاری پێویست بۆ كۆنفرانسێكی تایبه‌ت،به هه‌ڵبژاردن و ئاماده‌كاری داڕشتنی پلانی داهاتوو بكات.
+پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، داواكاره له حزبه‌كانی كوردستان،كه خاوه‌ن كورسی په‌رله‌مانی كوردستانن، یان ڕێكه‌ون بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ،له‌كاتی دواكه‌وتن له‌م ئه‌ركه، كاربۆ هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.
+ داواكارین نوێنه‌ره ههڵبژێرراوهكانی عێراق، سه‌ره‌ڕای نوێنه‌رایه‌تیان بۆ پارته‌كانیان، به ئه‌ركه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان هه‌ڵسن،له‌ڕووی مافه‌ده‌ستوورییه‌كانی هاووڵاتیان و ماده فه‌رامۆشكراوه‌كانی ده‌ستورو هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن وپێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی ئیتحادی،و یاسای بوجه و یاسای نه‌وت وگاز....تاد.
+كۆبونه‌وه داكۆكی له‌مافی پێكهاته‌كان ده‌كات،وبه‌پێویستی ده‌زانێت كاربكرێت، بۆ داڕشتنه‌وه‌ی یاسای تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی كۆتاكان به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی لیستی ده‌نگده‌ری پێكهاته‌كان و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێم، تا به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه نوێنه‌ری دڵخوازی خۆیان هه‌ڵبژێرن.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن و به‌شداری له دامه‌زراوه‌كانی یاسادانان و حكومه‌ت، به‌یه‌كێك له‌شێوازه‌كانی تێكۆشان ده‌زانێت،و له‌به‌رده‌وامی خه‌بات له نێو خه‌ڵك و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و ژیانی ڕۆژانه‌یان و به‌تایبه‌ت چینه هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێشه‌كان به ئه‌ركی له پێشینه‌ی خۆی داده‌نێت، وسووربوونی خۆی له‌سه‌ر داكۆكی له‌ماف و ئازادییه‌كانی هاووڵاتیان و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان سوور ده‌بێت.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا،كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌دواداچوونی كرد، بۆ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ركه ڕێكخراوه‌ییه‌كان و بڕیاری پیویستیان له‌باره‌وه وه‌رگیرا.
PM:10:30:18/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت