فوئاد حسێن: پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق بۆ كورده‌


وێستگه‌نیوز – 
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و سه‌ركرده‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ داهاتووی عێراق پشكی‌ كورده‌.

فوئاد حسێن له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی‌: "پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ كورده‌ و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌".

ئاشكراشیكرد كه‌ "حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ئه‌یلول خه‌رج بكرێت، هه‌فته‌ی داهاتووش مووچه‌كه‌ خه‌رج ده‌كرێت".


PM:09:07:18/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت