مه‌سرور بارزانی: به پێی هه‌لومه‌رجی نوێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌لومه‌رجی نوێ هاتووه‌ته پێشه‌وه، به پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت: "سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی داوه چه‌ند رۆژێكی دیكه مووچه بنێرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 18ی تشرینی دووه‌می 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له دهۆك له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتی: "زۆر به په‌رۆش بووین پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم پێكبهێنرێت، به‌ڵام به داخه‌وه لایه‌نه‌كانی دیكه هاوڕا نه‌بوون له‌گه‌ڵیان، ئه‌وان لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ ئه‌و پرسه هه‌بوو".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، "ئێستاش هه‌لومه‌رجی نوێ هاتووه‌ته پێشه‌وه، به پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین".
له باره‌ی مه‌رجی پارتی بۆ به‌شداریی له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، مه‌سرور بارزانی، ئاشكرایكرد كه "به مه‌رجی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور به‌شداریی له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت فیدراڵ ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان خۆی و سودانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسمان له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدراڵ كرد، هه‌روه‌ها باسمان له پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كرد".
راشیگه‌یاند كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوودانی به‌ڵێنی داوه به زووترین كات مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات".
PM:06:22:18/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت