بەنگین رێکانی: ئەمڕۆ یان سبەی 120 ملیار دینارەکە دەدرێت بە بەغدا


وێستگەنیوز-

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یان سبەی 120 ملیار دینارەکە دەدرێت بە بەغدا، ئاماژە بەوەشدەکات، کێشە لە مووچەی مانگەکانی 9 و 10 نییە.


ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە رووداوی رایگەیاند، "ئەمڕۆ یان سبەی 120 ملیار دینارەکە دەدرێت بە بەغدا و ناردنی مووچە کێشەی نەماوە، مووچەی مانگەکانی 9 و 10 کێشەی نییە و دەنێردرێت".

ئاماژەی بەوەکرد، "نووسراوێک بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی مووچە، هەروەها ئەستەمە تاوەکو کۆتایی ساڵ چوار مووچە لە بەغداوە بنێردرێت".

بەنگین رێکانی وتی، "کێشە لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان هەیە، هەفتەی داهاتوو شاندێکی تەکنیکی سەردانی بەغدا دەکات".

وتیشی، "حکومەتی عێراق کورتهێنانی لە پارەی مووچەدا هەیە و بەشێکی پارەی مووچە قەرزدەکات".

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق جەختی لەوشکردەوە، "ناردنی مووچە پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران نییە".

لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقەوە بەنگین رێکانی وتی، "پارتی بەبژێری بۆ سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت".


PM:02:26:18/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت