مەسعود بارزانی و محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەیەکدا چەندین پرسیان تاوتوێکرد


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025، لە شاری دهۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.


بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پیرۆزباییان لە یەکتری کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە کەشێکی ئارام و بێ کێشە بەرێوەچوو و هەردوولا هیوایان خواست ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی عێراق بیت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر یاسای هەڵبژاردن لەپێناو دادپەروەریی زیاتر پێویستی بە گۆڕین هەیە.

بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کران.


PM:02:10:18/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت