سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق: دادگای عێراق سەلماندوویەتی کە توانای بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکانی هەیە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025، شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS) لە دەستیپێکرد.
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق لە وتارێکدا رایگەیاند، "عێراق دەتوانێت رۆڵی یاریزانێکی سەرەکی لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببینێت.
ئاماژەی بەوەکرد، "دەستوور بنەمای بەڕێوەبردنی وڵات و کلیلی سەرەکیی چارەکردنی کێشەکانە".
فایەق زیدان وتی، "بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات و چەسپاندن یاسا، دەبێت ڕێگریی لە دەستوەردانە دەرکییەکان بکرێت".
وتیشی "دەبێت رادەستکردنی دەسەڵات لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێزگرتنی یاسادا بێت، بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەسەر ململانێ ئایدۆلۆجییەکاندا زال بکرێن و متمانەی نێوان حکومەت و هاوڵاتی پتەو بکرێت".
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق راشیگەیاند، "چاکسازیی ئیداری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و وزە و چەسپاندنی کۆڵەکەکانی سەقامگیریی، دەبنە مایەی بەهێزبوونی عێراق".
ئاماژەی بەوەشدا، "دادگای عێراق سەلماندوویەتی کە توانای بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکانی هەیە و دەتوانێت لە چوارچێوەی دەستووردا، بێلایەنانە وەک فاکتەرێکی سەقامگیریی دەوڵەت، ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات".
AM:11:32:18/11/2025
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت