كۆی گشتی بارانبارین له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌پۆله‌ی رۆژی هه‌ینی ده‌ستی پێككرد، زۆرترین باران له دێره‌لوكی سه‌ر به شاری دهۆك باریوه كه 184 ملیمه‌تر بووه.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆی گشتی بارانی باریوی به ملیمه‌تر له ماوه‌ی شه‌پۆلی رۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه تاكو رۆژی دووشه‌ممه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا زۆرترین باران له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له بارزان باریوه كه 122.5 ملیمه‌تر بووه.
له پارێزگای سلێمانی-ش زۆرترین باران 100.5 ملیمه‌تر بووه كه له پێنجوێن باریوه و له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش زۆرترین باران له سیروان باریوه كه 60.9 ملیمه‌تر بووه.
ئه‌مه‌ش راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
PM:06:00:17/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت