سروە عەبدولواحید: دەسەڵات رەخنەی سیاسی لەسەر نەوەی نوێ نییە، بۆیە کەوتووەتە گیانی زمانی کوردی


وێستگەنیوز-

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، یەکێتی و پارتی لە 2003وە لە بەغدان نەیانتوانی هیچ دەستکەوتێکیان بۆ کورد هەبێت جگە لە مەینەتی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات.


سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، "یەکێتی و پارتی لە 2003وە لە بەغدان نەیانتوانی هیچ دەستکەوتێکیان بۆ کورد هەبێت جگە لە مەینەتی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، عەیبەیەکی گەورەیە لە ووڵاتێکدا بژیت دەستوورەکەت دانی نابێت بە زمانی کوردی کەچی دەسەڵات بە هەموو هێزی و جاشە ئەلکترۆنییەکانی گاڵتە بەو زمانە بکات و پێی وایە نەنگی و عەیبەیە کە بە تەنها کوردی بزانیت".

ئاماژەی بەوەکرد، "هەر بۆ زانیاریتان یەکێتی و پارتی پەرلەمانتاری هەبووە لە خولەکانی پێشوو یەک وشە عەرەبی نەزانیوە و لای ئێمە بابەت نەبووە، چونکە ئێمە تەرکیزمان لەسەر ئەدای سیاسی خراپی ئەوان بووە، هەر بۆیە دەسەڵات رەخنەی سیاسی لەسەر نەوەی نوێ نییە، بۆیە کەوتووەتە گیانی زمانی کوردی".


PM:03:08:17/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت