کەشناسیی هەرێم رەوشی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزمترین پلە کەمێک نزم دەبنەوە بە (1-2 ) پلە و بەرزترین پلە نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها ناوچە شاخاویەکان نەبێ کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-2 )".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەل ئەگەری دروستبوونی تەم لەکاتەکانی بەیانی زوو بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا، پلەکانی گەرما نزمترین پلەى گەرمى نز یک دەبێتەوە و بەرزترین پلەى گەرمى بەرز دەبێتەوە بە (1-3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
AM:11:24:17/11/2025
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت