راوێژكارێكی سودانی: سەردانەكەی سودانی بۆ هەولێر پەیوەندی بە دانوستانەوە نییە


وێستگه‌نیوز –

راوێژكارێكی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كردووە، سەردانەكەی سودانی بۆ هەولێر پەیوەندی بە دانوستانەوە نییە بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.


عەبدلئەمیر تعێبان، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی چوار رایگەیاند، "سبەینێ‌ سودانی ئامادەی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی دەبێت لە هەولێر و سەردانەكەی بۆ ئەو شارە هیچ پەیوەندی بە دانوستانەوە نییە بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق".

وتیشی، "دانوستانەكانمان لەئێستادا تەنها لەناو چوارچێوەی هەماهەنگییە و هیچ دانوستانێك ناكرێت لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و هیچ هاوپەیمانیەك لە دەرەوەی هەماهەنگی لەگەڵ كورد و سوننە ناكەین".

رواێژكارەكەی سودانی دووپاتیكردەوە، "هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی بەشێكی دانەبڕاوەیە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هەرگیز خۆمان لە هەماهەنگی جیاناكەینەوە كە نوێنەرایەتی گەورەترین پێكهاتەی شیعە دەكات".


PM:10:29:16/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو