سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: ده‌سه‌ڵاتداران مووچه‌ی هاوڵاتیانیان پشتگوێ خستووه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌دان ملیۆن دۆلاریان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان خه‌رج كرد، كه‌چی 120 ملیار دینار بۆ مووچه نییه. ده‌شڵێت: "مووچه‌ی هاوڵاتیانیان پشتگوێ خستووه".
میدیای فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی له زاری مسته‌فا عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه له په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بێ‌باك و گه‌نده‌ڵه".
مسته‌فا عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مانگی یانزه ده‌ستیپێكردووه، هێشتا مووچه‌ی مانگی نۆ دابه‌ش نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كی زۆری له‌ناو هاوڵاتیاندا دروست كردووه".
ده‌شڵێت: "حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر زۆر خه‌مساردانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی مووچه ده‌كات و ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان گرنگ نییه باسی مووچه و بژێوی خه‌ڵكه، به‌ڵام به‌داخه‌وه جارێكی تریش هاوڵاتیان به دروشمه درۆینه‌كانیان فریو درانه‌وه و ده‌نگیان پێدانه‌وه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو راشیگه‌یاند كه "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌سه‌دان ملیۆن دۆلاریان له پاره‌ی دزراوی ئه‌م میله‌ته ته‌خشان و په‌خشان كرد بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵات، ده‌بوایه كاری به‌په‌له‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێباكه كۆكردنه‌وه‌ی 120 ملیار دینار بوایه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی دوو مانگ و به وه‌فدێكی باڵاوه سه‌ردانی به‌غدایان بكردایه بۆ هێنانی ئه‌و بڕه پاره‌یه".
PM:04:45:16/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت