مەسرور بارزانی: دواخستنی ناردنی مووچە لە بەغداوە هیچ پاساوێکی نییە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەنێت، ئەجێندای حکومەتی داهاتووی عێراق بۆ پارتی زۆر گرنگە، ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ پاساوێک نییە بۆ دواخستنی مووچەی ئەم مانگە و هەموو مووچەکانی دیکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئێمە وەک لایەنێکی بەشدار لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق ئەجێندای حکومەتی داهاتوو بۆ ئێمە زۆر گرنگە".
لەبارەی مووچەوە ئاماژەی بەوەدا. "هیچ پاساوێک نییە بۆ دواخستنی مووچەی ئەم مانگە و هەموو مووچەکانی دیکە، چونکە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی جێبەجێکردووە".
مەسرور بارزانی وتی، "پرۆژەکان تەنها لەبەر هەڵبژاردن نەبووە و پرۆژەکان بەردەوام دەبن بەپێی پلان".
لەبارەی سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی باسی لەوەکرد، "دیداری تایبەتمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت و زۆر بابەتی گرنگ هەیە تاوتوێی بکەین لەوانە، پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و پرسی مووچە و مافەکانی هەرێمی کوردستان".
وتیشی، "دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەلومەرجێکی نوێ هاتووتە ئاراوە لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی 10ی حکومەتی هەرێم، هیوادارین حکومەتێک پێکبهێنین لە ئاست متمانەی خەڵک بێت".
PM:03:36:16/11/2025
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت