تیروپشکی بۆ ناوی ئەو کەسانە ئەنجامدرا کە بۆ وەرزی حەجی 2026 ناوی خۆیان تۆمارکردووە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2025، تیروپشکی ناوی ئەو هاولاتییانەی خۆیان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ساڵی 2026 تۆمار کردووە ئەنجام درا.
کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمساڵ بۆ یەکەمجار پرۆسەی ناوتۆمارکردن بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچوو، بەهۆی نوێبوونی سیستەمەکەوە، پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی ناوەکان کاتی زیاتری ویستووە، ئەمەش بووەتە هۆی دواکەوتنی ئەنجامدانی تیروپشکەکە.
ئاماژەی بەوەکرد، 89 هەزار هاووڵاتی ناوی خۆیان تۆمار کردووە، بەهۆی ئەم ژمارە زۆرەوە، مەرجێکی نوێ زیادکراوە کە هەر کەسێک پێشتر فەریزەی حەجی ئەنجام دابێت، ناوی ناچێتە تیروپشکەوە. لە ئەنجامدا، هەزاران ناو لە لیستی خوازیاران دەرهێنراون.
لینکی ناوی دەرچووانی حاجیانی ئەمساڵ.
AM:11:31:16/11/2025
ئهم بابهته 5116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت