سبەی سودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
وێستگەنیوز-
بڕیارە سبەینێ دووشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان كۆببێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانە بێت میدیا عێراقییەکان بێت، بڕیارە سبەینێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان بێت، سەردانەکەی سودانی ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، ڕۆژی سێشەممە، سودانى سەردانی دهۆک دەکات و بەشداریی لە چالاکییەکی زانکۆی ئەمریکی کوردستان دەکات.
سەردانی سودانی بۆ هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا هاوپەیمانییەكەی سەركەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، چاوەڕوانیش دەكرێت لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق و كێشە چارەسەر نەكراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بكرێت.
AM:09:33:16/11/2025
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت