شایی ئاوات: شەقام وەڵامی متمانەکردنی بە ژن دایەوە


وێستگەنیوز- 

بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کەپێنج ژن لەسنوری بازنەی سلێمانی توانیویانە بەبێ سیستەمی کۆتا سەرکەوتن بۆ پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنن. 

شایی ئاوات بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی لەپۆستێکیدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دوو گرافیکی بڵاوکردۆتەوە کەیەکەمیان وێنەی ئەو حەوت ژنەیە کە لەساڵی 2025 پۆستی باڵایان لە سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و ڕاپەڕین وەرگرتووە دووەمیشیان وێنەی پێنج ژنە پەرلەمانە دەرچووەکەی شاری سلێمانییە.

شایی ئاوات، لەپۆستەکەدا سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کردووەو نوسیویەتی : گوتاری بەهێزی متمانەکردن بەژن،  تەنها لەنێو حکومەتدا قەتیس .نەبوو ، سنورەکەی بڕی و هاتە نێو کۆمەڵگاشەوەو بوو بەدەنگێکی بەرز.".

هەروەها دەڵێت:  هەر دوێنێش  شەقام و خەڵک وەڵامی ئەو گوتارەیان دایەوەو پێنج ژنی تریان بەبێ پێویستی سیستەمی کۆتا ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق کرد.

شایی ئاوات دڵخۆشی خۆی دەردەبڕێت کە لەساڵی 2025 من یەکێک بووە لەو حەوت ژنەی کە پۆستی باڵایان لەسلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین  وەرگرت.


PM:08:29:15/11/2025






ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو