مەسعود بارزانی: هیچ كەس و لایەنێك بۆی نییە لەژێر هیچ بیانوویەك سوكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 15ی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەو گەنجانە کۆبووەوە کە لە رۆژی هەڵبژاردندا بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە هێرشکرایە سەریان.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام پێشوازی لەو گەنجە كوردانە كرد كە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 و لە رۆژی هەڵبژاردن بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە ئازار درابوون.
وەک بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەدا مەسعود بارزانی سوپاسی ئەو گەنجانەی کرد و جەختی لەوە كردەوە، لەپێناو ئاڵای كوردستاندا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە، ئاڵای كوردستان ئاڵای هەموو كوردێكە و هەر كوردێك مافی دەستووری و یاسایی خۆیەتی كە شانازی بە ئاڵا و پیرۆزییەكانی گەلەكەی بكات، هیچ كەس و لایەنێكیش بۆی نییە لەژێر هیچ بیانوویەك سوكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات یان ڕێگری لە هەڵكردنی بكات.
PM:04:37:15/11/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت