ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم: گه‌نجان پارێزه‌ری ئاڵای كوردستانن و پشتیوانیان ده‌بین
وێستگه‌نیوز –
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوونی بۆ رووداوی هێرشه‌كردنه‌سه‌ر سێ گه‌نجه‌كه‌ی خورماتوو كرد و به‌ڵێنی پشتیوانی پێدان و رایگه‌یاند كه "گه‌نجان پارێزه‌ری ئاڵای كوردستانن".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌ڕۆژی 2025/11/11 سێ گه‌نج له‌قه‌زای خورماتوو، له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان، ڕووبه‌ڕووی لێدان و ته‌شهیركردن بوونه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش، ده‌ستبه‌جێ به‌دواداچوونیان ئه‌نجامدا و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرا بۆ سزادانی لایه‌نی سه‌رپێچیكار".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "دوای ڕووداوه‌كه، ئه‌و چه‌ند گه‌نجه له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش بانگهێشتكران و له‌نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستیان بۆ ئه‌نجامدرا و دواتر سوپاس و پێزانیان پێشكه‌شكرا و به‌ڵێنی پشتیوانی زیاتریان پێدرا".
PM:03:13:15/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت