بەهۆی بارانبارینەوە چەند گەڕەكێك لە شاری سلێمانی كارەبایان نییە
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، بەهۆی بارانبارین ژمارەیەک فیدەری کارەبا شۆرتیان كردووە.
ئەندازیار غالب محمد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ژمارەیەک فیدەری کارەبا لە ناو شار و دەرەوەی شار دەرناچێت و ژمارەیەک گەرەک و شوێن کارەبایان نییە".
وتیشی، "لەئێستادا تیمی هۆبەکانی دابەشکردنی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن".
AM:09:18:15/11/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت