قوباد تاڵه‌بانی: سلێمانی وه‌ك هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندی داهێنان و رۆشنبیری و بیری ئازاد ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سلێمانی وه‌ك هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندی داهێنان و رۆشنبیری و بیری ئازاد ده‌بێت، ده‌شڵێت: "سلێمانی هه‌ر پێشه‌نگ ده‌بێت".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا نووسیویه‌تی: "له یادی 241 ساڵه‌ی بونیادنانی شاری شاران، جارێكی دیكه خۆشه‌ویستی قوڵی خۆمان بۆ سلێمانی و دانیشتووانه ئازا و سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و شانازی به ئێستا و به مێژووه دره‌وشاوه‌كه‌ی ده‌كه‌ین".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: "سلێمانی نه‌ك هه‌ر بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و رۆڵه پێشانگایه‌تییه‌ی كه به درێژایی مێژووه‌كه‌ی بینیوویه‌تی لای هه‌موو كوردێك شارێكی خۆشه‌ویسته".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "به دڵنیاییه‌وه له‌مه‌ودواش هه‌ر پێشه‌نگ ده‌بێت و ساڵ له دوای ساڵ ئاوه‌دانتر و گه‌شه‌سه‌ندووتر ده‌بێت و وه‌ك هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندی داهێنان و رۆشنبیری و بیری ئازاد ده‌بێت".
14ی تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵێك، یادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانییه كه له ساڵی 1784 له‌لایه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان پاشای بابان، میری ئه‌و كاتی میرنشینی بابانه‌وه بنیادنرا.
PM:12:00:14/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت