بافڵ تاڵه‌بانی: سلێمانی پێشه‌نگی قوربانیدان، بیری ئازاد، رۆشنبیری و نوێگه‌ری بووه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دڵسۆزی سلێمانی ده‌بن، ده‌شڵێت: "خزمه‌تكردنی سلێمانی به كاری له‌پێشینه‌مان ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی تشرینی دووه‌می 2025 بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "سڵاو سلێمانی، شاری ھه‌ڵمه‌ت و قوربانی، پایته‌ختی رۆشنبیری. ئه‌مڕۆ به دڵخۆشی و خۆشه‌ویستیی زۆرمانه‌وه بۆ سلێمانی یادی 241 ساڵه‌ی بوونیادنانی شاری شاران ده‌كه‌ینه‌وه".
بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ یادی شارێك ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌درێژایی مێژوو شانازیی نووسیوه‌ته‌وه و پێشه‌نگی قوربانیدان، بیری ئازاد، رۆشنبیری و نوێگه‌ری بووه".
ده‌شڵێت: "ئێمه به شوێن باوك و باپیرانماندا هه‌نگاو ده‌نێین و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دڵسۆزی سلێمانی ده‌بین و وه‌فادارین به‌رامبه‌ریان".
سه‌رۆكی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه كه "وه‌ك هه‌میشه خزمه‌تكردنی سلێمانی به كاری له‌پێشینه‌مان ده‌مێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان پێكه‌وه هه‌نگاو بۆ داهاتوویه‌كی گه‌شتر ده‌نێین".
14ی تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵێك، یادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانییه كه له ساڵی 1784 له‌لایه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان پاشای بابان، میری ئه‌و كاتی میرنشینی بابانه‌وه بنیادنرا.
AM:11:32:14/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت