كه‌شناسی هه‌رێم: به‌فر و بارانبارین ده‌ست پێده‌كات و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ به‌فر و بارانبارین ده‌ست پێده‌كات و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی تشرینی دووه‌می 2025 ئاسمان په‌ڵه هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم ئه‌گه‌ری كه‌مێك تۆزوخۆڵ هه‌یه. له‌ئێواره‌دا سه‌ره‌تا نمه باران له ناوچه شاخاویه‌كانی باكوور و رۆژئاوای هه‌رێم ده‌ست پێده‌كات پاشان ڕێژه‌ی دابارین زیاد ده‌كات و كاریگه‌ری باران بارین درێژ ده‌بێته‌وه بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تری هه‌رێم".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزمتر ده‌بێت به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان 7-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ شه‌ممه 15- 11- 2025 ئاسمان به گشتی هه‌وری باراناوی ده‌بێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كان باران بارین ده‌بێت هه‌ندێك كات له هه‌ندێك ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ لێزمه باران و هه‌وره تریشقه هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان و ناوچه سنووریه‌كان كه‌مێك به‌فربارین هه‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما به نزیكی 4 تا 6 پله نزمتر ده‌بێت به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با مام ناوه‌ند ده‌بێت (15 – 25 ) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا له هه‌ندێك كات چالاك ده‌بێت بۆ سه‌رووی 35 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 6-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 22 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 19 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 20 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 22 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 24 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 20 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 11 پله‌ی سیلیزی
AM:10:51:14/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت