رێبوار ته‌ها: كشانه‌وه‌ی له بوون به په‌رله‌مانتاری عێراق راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
رێبوار ته‌ها سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، نابێته په‌رله‌مانتار و ناچێته به‌غدا به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌شڵێت، "هاوڵاتیان به متمانه‌یان ئه‌ركیان قورس‌تر كردم".
سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له پارێزگای كه‌ركوك له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك من ناچمه به‌غدا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌ركی من له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانم ئه‌وه‌بوو لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی بكه‌ین به لیستی یه‌كه‌م له كه‌ركوك و توانیمان به‌ده‌ستی بهێنین".
وتیشی: "له كه‌ركوك ده‌بم بۆ خزمه‌تكردنی دانیشتوانی كه‌ركوك به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه. به‌شێوازێك خزمه‌ت ده‌كه‌ین كه زۆر جیاواز بێت له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر".
راشیگه‌یاند كه "به كاركردنی پێكه‌وه‌یی توانیمان لیستی یه‌كێتی بكه‌ین به براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ده‌نگی یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی 2021، یه‌كێتی 100 هه‌زار ده‌نگ زیادیكردووه".
PM:04:55:13/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت