قوباد تاڵەبانی: شەڕ لەسەر هەموو مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین


وێستگەنیوز-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆتایی هاتنی هەڵبژاردن پەیامێکی بڵاوکردەوە.


قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، "بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرکەوتنی هەموو خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانە. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە هەموو عێراقییەکان و بە تایبەتیش لە هاوڵاتییانی کوردستان دەکەم".

ئاماژەی بەوەکرد، "سوپاسی ئەو بەشدارییە بەرچاوەی خەڵکی کوردستان دەکەم. سوپاس و پیرۆزباییەکی تایبەتیش بۆ هەموو دەنگدەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بە دەنگەکانیان سەنگ و پێگەی یەکێتییان لە کوردستان و عێراقدا بەهێزتر کرد. دەنگدەران و جەماوەری یەکێتی و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە یەکێتی لە ئاستی ئەو متمانە گەورەیەدا دەبێت و بە هەموو توانایەوە کار دەکات بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی".

ئەوەشی خستەڕوو، "یەکێتی ئەم متمانەیەی خەڵکی کوردستان بەکاردەهێنێت بۆ بەهێزترکردنی پێگەی کورد لە عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و شەڕیش لەسەر هەموو مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین".


PM:04:46:12/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو