بافڵ تاڵه‌بانی: هیوادارم دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌رده‌مێكی نوێ له په‌یوه‌ندیی هه‌رێم و عیراق بێته‌كایه‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان و عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: "هیوادارم دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌رده‌مێكی نوێ له په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و عیراق بێته‌كایه‌وه".
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان و عیراق ده‌كه‌م و سوپاسیان ده‌كه‌م به‌هۆی به‌شدارییان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا".
سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "سوپاسێكی تایبه‌تی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌م كه ڕۆڵی خۆیان به باشترین شێوه جێبه‌جێكرد و پرۆسه‌كه‌یان سه‌رخست".
له په‌یامه‌كه‌یدا بافڵ تاڵه‌بانی داوا له ته‌واوی ئه‌و نوێنه‌رانه ده‌كات كه متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ستده‌هێنن "داكۆكی له‌سه‌ر مافی هاوڵاتییانی ته‌واوی ناوچه‌كان بكه‌ن".
راشیگه‌یاندووه كه "هیوادارم دوای به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌رده‌مێكی نوێ له په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و عیراق بێته كایه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان بكرێت".
PM:09:33:11/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت