شاسوار عه‌بدولواحید: راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری بۆسه‌ر سندوقه‌كان ئه‌نجامبده‌ن و تۆڵه بكه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌یامێكیدا داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كات راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری بۆسه‌ر سندوقه‌كان ئه‌نجامبده‌ن و تۆڵه بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی تشرینی دووه‌مـی 2025، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له زیندانه‌وه په‌یامێكی ده‌نگی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ هاوڵاتیان تۆڵه‌ی هه‌رچی ناحه‌قی و زوڵمه ده‌یكه‌نه‌وه و ده‌نگ ده‌ده‌نه نه‌وه‌ی نوێ".
ده‌شڵێت: "نه‌چوون بۆ ده‌نگدان باشترین دیارییه بۆ ده‌سه‌ڵات، نه‌چوون بۆ ده‌نگدان له رابردوو وایكردووه ده‌سه‌ڵات بێمنه‌ت بێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵك".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی تشرینی دووه‌می 2025، ده‌نگدان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیپێكرد و نزیكه‌ی 20 ملیۆن كه‌سی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
PM:04:14:11/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت