كۆمسیۆن واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئاشكراكرد
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی تشرینی دووه‌می 2025 كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه 24 كاتژمێر دوای كۆتاییهاتنی ده‌نگدان، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.
نیبراس ئه‌بو سوده، جێگری وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "له ئێستادا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه و یه‌كخستنی راپۆرتی قۆناغی پێش كۆتایین و به‌م نزیكانه رایده‌گه‌یه‌نین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه"ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه جیاوازه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه تا كۆتایی ڕۆژه‌كه ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نرێت. راپۆرتی داخستن ده‌رده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌ربكه‌وێت".
ده‌شڵێت: "واڕاهاتووین له سه‌ره‌تای رۆژدا ده‌نگده‌ران به كه‌می به‌شداری ده‌كه‌ن، دواتر له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی رۆژه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام زیاد ده‌كات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌موو ئامێره‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای به‌یانییه‌وه كاریان كردووه و ئێستا هه‌موویان به‌بێ هیچ تێكچوونێك كارده‌كه‌ن".
ئاشكراشیكرد كه "ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر دوای كۆتایی ده‌نگدان به‌رده‌ست ده‌بن".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی تشرینی دووه‌می 2025، ده‌نگدان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیپێكرد و نزیكه‌ی 20 ملیۆن كه‌سی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
PM:04:07:11/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت