لایه‌نگرانی پارتی و یه‌كێتی خۆیان بۆ ئاهه‌نگ گێڕان ئاماده‌ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز –
هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆیان بۆ ئاهه‌نگگێڕان ئاماده‌ده‌كه‌ن و پێیانوایه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرانی وێستگه‌نیوز، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر و ئه‌و ناوچانه‌ی پێیانوایه سه‌رده‌كه‌وتن، ده‌ستیان كردووه به ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و دوای ئاشكرابوونی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ده‌ست بكه‌ن به ئاهه‌نگگێڕان.
هاوكات ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانیش هه‌مان رێوشوێنیان گرتووه‌ته‌به‌ر و ده‌ستیان كردووه به دابه‌شكردنی ئاڵا و لۆگۆی حزبه‌كه‌یان تا له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ست بكه‌ن به ئاهه‌نگگێڕان و دڵخۆشی ده‌ربڕین.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد و بڕیاره كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی به پرۆسه‌كه بێت و دواتریش ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئاشكرا ده‌بێت.
PM:03:40:11/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت