وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشکردنە سەر گەنجێکی کورد لە خورماتوو هاتەدەنگ
وێستگەنیوز-
تەنیا لەسەر ئەوەی ئاڵای کوردستانی هەڵگرتووە، لە خورماتوو سەربازی سوپا پەلاماری گەنجێکی کورد دەدەن و وەزارەتی پێشمەرگە داوا دەکات رێکاری یاسایی بگیرێتەبەر.
لە دوای رووداوەکە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەی رەفتارە ناشرینەکانی ئەو چەند سەربازەی سوپای عێراقی دەکەین کە لە دووزخورماتوو هێرشیان کردە سەر گەنجێکی کورد، تەنها لەبەر ئەوەی ئاڵای کوردستانی هەڵگرتبوو، ئەم ڕووداوە پێشێلکردنێکی روونی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە، ئاڵای کوردستان نیشانەی ناسنامە و شانازی کوردستانە، کە بەپێی دەستور دانی پێدانراوە لە عێراقی فیدراڵی دیموکراتیدا هیچ کەسێک نابێت بەهۆی هەڵگرتنییەوە ببێتە ئامانجی توندوتیژی و دەستدرێژی".
وەزارەتی پێشمەرگە، داوا لە لایەنی یاسایی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەکات کە بە خێرایی هەنگاو بنێن و لێپرسینەوەیەکی جدی بکەن لەسەر ئەم رووداوە و بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە بدرێنە دادگا و رێگری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم کردەوە نەخوازراوانە، کە خزمەت بە ئاشتی پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانی ئەم ناوچانە ناکات.
PM:02:50:11/11/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت