سبەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان پشووە
وێستگەنیوز-
بەهۆی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "سبەینێ چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمییە".
دواتریش فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیانی، "سبەینێ لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە".
ئەمڕۆ 11ی تشرینی دووەمی 2025، کاتژمێر 7:00ی بەیانی پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتیی بۆ پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و بڕیارە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە پرۆسەکە کۆتایی بێت.
PM:02:19:11/11/2025
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت