عەلی باپیر: دەستکاریکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەستکاریکردنی ئیرادەی خەڵکە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دوای ئەوەی لە هەولێر دەنگی دا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "هیوادارم ئەم هەڵبژاردنە، هەڵبژاردنێکی پاک بێت، چونکە دەستکاریکردنی ئەنجامەکان دەستکاریکردنی ئیرادەی خەڵکە".
باسی لەوەکرد، "خەڵک مافی خۆیەتی چوار ساڵ جارێک نوێنەری خۆی هەڵبژێرێت، بۆیە هیوادارم خەڵک بایکۆت نەکەن و بەشداری هەڵبژاردن بکەن"، عەلی باپیر وتی، "بەبێ تەبایی هیچ دەستکەوتێک بەدی نایەت".
وتیشی، "کۆمسیۆن لە رابردوودا تێبینی لەسەر بووە، هیوادارم ئەمجارە تێبینی لەسەر نەبێت".
راشیگەیاند، "لە دوای هەڵبژاردن ئەنجامەکە هەرچی بێت پێی رازی دەبین، بەڵام ئەگەر بە پاکی بێت پرۆسەکە".
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی داواکرد هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووبارە بکرێتەوە.
باسی لە بانگەشە کرد و ئاماژەی بەوەدا، "پارتی و یەکێتی لە بانگەشەدا تێپەڕاندنی زۆریان هەبووە".
عەلی باپیر دەڵێت، "ئەوە فازڵ میرانی وتویەتی ئەسڵ و ئەساسی نییە، وەڵام و گەلەکۆمەکی پارتی نیشانەی لاوازی ئەو حزبەیە".
AM:10:44:11/11/2025
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت