پارێزگاری‌ كه‌ركوك: هیچ كێشه‌ و گرفتێك له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن نییه‌


وێستگه‌نیوز – 

رێبوار ته‌ها پارێزگاری‌ كه‌ركوك له‌ بنكه‌یه‌كی‌ ده‌نگدان ده‌نگی‌ داو و له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:

*دڵخۆشم به‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی‌ گشتی‌ له‌ كه‌ركوك ده‌ستی‌ پێكرد.

*هیچ كێشه‌ و گرفتێك له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن نییه‌ و هیچ هۆكارێك نییه‌ كێشه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن دروست بێت.

*داواكارم كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵك به‌تایبه‌تی‌ دانیشتوانی‌ كه‌ركوك به‌شدارییه‌كی‌ كارا له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگداندا بكه‌ن و ئیداره‌ی‌ ئێستای‌ كه‌ركوك بپارێزن.

*داوای‌ لێبووردن له‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كه‌ركوك ده‌كه‌م كه‌ ره‌نگه‌ له‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفت روویدابێت و نیگه‌رانمان كردبن.

*ئه‌مشه‌و پاسه‌وانانی‌ كاندیدێكی‌ لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ ته‌قه‌ی‌ كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن به‌ركه‌وتن و گیانیان له‌ده‌ست دا.



AM:08:27:11/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو