کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: هەواڵی رێککەوتی یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری راست نییە


وێستگەنیوز-

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی رێککەوتنیی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە دەنگدانی کاندیدی یەکێتی لە نەینەوا.


ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2024، مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، "سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیەی گوایا کۆمەڵ و یەکێتی رێککەوتون ئەندامانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەنگ بدەن بە کاندیدێک لە سنووری پارێزگای نەینەوا، ئێمە هەموولایەک دڵنیادەکەینەوە هیچ رێککەوتن و بڕیارێکی لەوشێوەیە نییە و سەرلەبەری رەتدەکەینەوە، پەنابردن بۆ بڵاوکردنەوەی ئەوجۆرە هەواڵە جگە لە درۆو بوهتان هیچی ترنیەو هەوڵی لایەنی دەسەڵاتە تاگومان لەلای دەنگدەر دروست بکات لەبەرامبەر کۆمەڵی دادگەری".

دەشڵێن، "داواکارین لە کادیر و ئەندام و دۆست و هەوادار و دەنگدەرانی کۆمەڵ گوێ بەهیچ چەواشەکارییەک نەدەن و بەگوڕ و تینەوە لەو ماوەیەی ماوەکار بکەن بۆ سەرخستنی لیستی کۆمەڵ و بە کردەوە ئەو چەواشەکاریانە رەتبکەنەوە".


PM:05:23:10/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو